کوردستان میدیا: ڕێوڕەسمی کۆتایی هاتنی دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە ناودێرکراو بە دەورەی گوڵێ ئیبراهیمی لە لایەن فێرگەی سیاسی ـ نیزامی کۆمیسیۆنی پەروەردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی٢٣ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، ڕێوڕەسمی کۆتایی دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
دواتر بەشدرانی دەورەکە چەندین بڕگەی جۆراوجۆری وەکوو: ڕێژە، شەڕی سەرنێزە و ئامادەیی جەستەیییان نمایش کرد و لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چەند وتەیەکی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
جەهانگیری لە وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و ئەرکی پێشمەرگە لەم قۆناغە نوێیەی خەبات کرد و هەروەها ئاوڕێکی لە خەبات و بەرخۆدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕابردوودا کرد.
دواتر ڕاپۆرتی ئاموزشیی دەورە لە لایەن یەکێک لە مامۆستایانی فێرگەوە خوێندرایەوە و پاشان پەیامی دەورەی ٢١٦ی سەرەتایی پێشمەرگە لە لایەن یەکێک لە بەشداربووانی دەورەکەوە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، خەڵات بەسەر سەرکەوتووانی دەورە لە بواری نەزم و دیسیپلین و وانەکانی بەشی سیاسی دابەش کرا.
هەر بە بۆنەی کۆتایی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە، لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە خەڵاتێک پێشکەش بە گوڵێ ئیبراهیمی کرا.
گوڵێ ئیبراهیمی نزیک بە ٣٠ ساڵە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ئێستاش شانبەشانی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات سەرقاڵی تێکۆشان و خەباتە.
لە نێوئاخنی ڕێوڕەسمەکەدا چەندین پارچە سروود، گۆرانی و شێعر پێشکەش کران.