کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی بریتانیا: گەمارۆکانی بریتانیا دژی رێژیمی ئێران بەردەوام دەبن

21:42 - 1 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: دەوڵەتی بریتانیا لەو بڕوایە دایە ناردنی چەکوچۆڵ و ئامرازی دوو لایەنەی تەکنۆلۆژی ــ نیزامی لە بەربڵاوتربوونی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا کاریگەریی هەیە.


دەوڵەتی بریتانیا رێکەوتی ٣٠ی پووشپەڕ لە بەیاننامەیەدا رایگەیاندووە، تێکرای پێوەندییە بازرگانییەکانی خۆی لەگەڵ رێژیمی ئێران رادەگرێت و لە هەرچەشنە سەودایەک لەگەڵ ئەو رێژیمە بە نیشانەی بەرین‌ترکردنی پێشلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە وڵاتی ئێراندا لە قەڵەم دەدات.

دەوڵەتی بریتانیا لەو بەیاننامەیەدا لەسەر بەردەوامیی قەدەغەکرانی هەموو جۆرە سەرمایەگوزارییەک لەگەڵ ئێران و کۆمپانیا ئێرانییەکان کە توانا تەکنۆلۆژی و سەربازییەکانی ئێران بەهێزتر بکات، پێداگریی کردووەتەوە و رایگەیاندووە: هەرچەشنە سەودایەک لە بوارەکانی دابینکردن، راگواستن، هاوردەکردن، راگواستن و هەناردەکردنی شتومەک بۆ ئێران کە لە دوو بواری نیزامی ــ تەکنۆلۆژی کەڵکی لێ وەردرگیردرێت، قەدەغەیە.

هەروەها سەرمایەگوزاری نوێ لە بەشی پێترۆشیمیی ئێران کڕین و فرۆشتن و راگواستنی هەموو جۆرە ئاسنەواڵەیەکی گران بەها، زێڕ و ئەڵماس و راگواستنی پارە بۆ بانکی ناوەندیی ئێران لەو بەیاننامەیەدا قەدەغە راگەیەنراوە.

قەدەغەکرانی ئامرازی پێوەندیدار کەلە بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ناوکیی ئێران یارمەتیدەر بێت، بەشێکی دیکەی ئەو تەحریمانەی دەوڵەتی بریتانیایە.

دەوڵەتی بریتانیا بە گشتی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە درێژەدانی گەمارۆکان و پەسندکراوەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکوو گەمارۆی چەکوچۆڵ، تەکنۆلۆژی لە بوارەکانی نەوت، گاز، پێترۆشیمی، کەشتیڕانی و فڕۆکەوانی راگەیاندووە و لە هەر پێوەندییەکی بازرگانیی نێوان ئێران و کۆمپانیاکان خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.