کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەیوید کامیرۆن، رێژیمی ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆریزم مەحکووم کرد

21:41 - 3 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: سەرۆک وەزیری بریتانیا، لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، رێژیمی ئێرانی لە بەشێک لە گیرو گرفتەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوبرد.
بەپێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢ی رەزبەری ١٣٩٣ی هەتاوی، دەیوید کامیرۆن، سەرۆک وەزیری بریتانیا لە گوتاربێژی خۆی لە کۆڕی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لەوەی کە رێژیمی ئێرانی بە بەشێک لە گێرو گرفتەکانی ناوچەی ناوەڕاست دانا، ئەم رێژیمەی بە پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستەکان نێو برد.

سەرۆک وەزیری بریتانیا بە ئاماژە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکۆماری ئێران رایگەیاند که بریتانیا کێشەی قووڵ و جیددی لەگەڵ رێژیمی ئیسلامیی ئێران هەیە.

کامیرۆن لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرکۆمار رووحانی چاوپێکەوتنمان بووە، ئێمە لەگەڵ ئێران کێشەی قووڵ وجیددیمان هەیە؛ پشتیوانی لە رێکخراوە تیرۆریستییەکان، بەرنامەی ناوکی و مافی مرۆڤ لەو کێشە قووڵانەی ئێمە لەگەڵ رێژیمی ئێرانن.

ئەم قسانەی دەیوید کامرۆن دژکردەوەی لێپرسراوانی رێژیمی ئێرانی لێکەوتەوە.