کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ چالاكیی لەكوردستان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدكرانی دكتور قاسملوو بەردەوامە

23:02 - 19 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەبەشێكی بەرچاو لەشارەكانی كوردستانی رۆژهەڵات یادی دكتور قاسملوو لەبەرەبەریی ساڵڕۆژی شەهیدكرانیدا بەرز راگیرا و بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە چالاكیی بەرینی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشارەكانی كرماشان،کەنگاوەر، بۆكان، شنۆ، پیرانشار، سنە، سەرپێڵ زەهاو، قەسری شیرین، مەریوان، پاوە، ئیلام و سەحنە بەسەدان تراكتی ٢٢‌ی پووشپەڕ بڵاو كراوەتەوە و بەشێك لەگەڕەكەكان بەوێنەی دكتور قاسملوو رازێندراوەتەوە.

ئەو شارانەی كە چالاكیی تەبلیغی تێیاندا بەڕێوە چوون بریتین لە:

بۆكان
ئەندامان و هەوادارانی حیزبی دێمۆكرات و رێبازی دێمۆكرات لەبەشێكی بەرچاو لەشوێنەكانی شاری بۆكان دەستیان بە ئەنجام دانی چالاکیی تەبلیغی كرد.

چوارڕێیانی ئەسكەندەری، شەقامی میراوا، سێ‌رێیانی پاڵەوانی لە گەڕەكی فەرمانداری، ( بلواری د. قاسملو)، جادەی مەهاباد ـ بۆكان، سێ‌‌ڕێیانی شەرەفكەند، جادەی سێ‌‌ڕێیانی قەرەكەند مەسیری تەرەغە، سێ‌رێیانی شەهامەت، گەڕەكی دادگا ‌و تەئمین ئیجتماعی ، مەیدانی ئازادەگان، دەورووبەری ئەماكن ‌و سێ‌رێیانی بیمارستانی تازە، ئەو شوێنانەی شاری بۆكان بوون كە چالاكیی تێیاندا بەڕێوە چووبوو.
شنۆ
لەچواررێیانی سینگان هەتا سێ‌رێیانی بانكی میللی، مزگەوتی جامێعە، چوار رێیانی سینگان، مزگەوتی فارووق، چواررێیانی كارگر، بانكی سادرات، مزگەوتی بازار، موجتەمەعی فەرهەنگی ئارمان ئەو شوێنانەی شاری شنۆ بوون كە بەسەدان تراكت و وێنەی دكتور قاسملووی لێ‌بڵاو كرابووە.

سنە
لەشاری سنە رۆڵەكانی دێمۆكرات و رێبوارانی رێبازی قاسملوو لەبەشێك لەگەڕەكەكانی ئەو شارە چالاكیان بەڕێوە برد.

لەگەڕەكی ئاغازەمان، گەڕەكی گوڵشەن، گەڕەكی كانی كووزەڵە، مەیدانی نبوەت ‌و دەورووبەری شاری سنە وێنەی دكتور قاسملوو بڵاو كراوەتەوە.
كرماشان
شەقامی رەشیدی، ئیلاهیە، ٢٢ی بەهمن و بهشتی شاری كرماشانیش لەو شوێنانە بوون كە چالاكیی تێدا بەڕێوە چووە و لەلایەن ئەندامانی دێمۆكراتەوە رێز لەیادی شەهید قاسملوو گیراوە.


سەرپێڵ زەهاو

سراوگەرم، قەرەبڵاغ، كۆڵانی ١٦ میتری دانش، شاهدی ١و٢، فەلەكەی د.قاسملوو، راە كربلا لە سەرپێڵ زەهاو ، مەیدانچە، فەرهەنگیانی ١و٢، پاركی شار، پاركی جەنگەڵی، ترمیناڵی زەعفەران، مەیدان قائم، چوار رای میر ئەحمەد، كەڵی داوود و تازاباد ئەو شوێنانە شاری سەرپێڵ بوون كە لە چالاكیی تەبلیغی و بڵاو كردنەوەی پوستێر و وێنەی شەهید دكتور قاسملوو بێبەری نەبوونە.


قەسرشیرین

لەبەشێك لەشوێنەكانی شاری قەسری شیرین كە بریتین لە: شەقامی د.قاسملوو، راە كەربەلا، ترمیناڵ رێز لەیاد و ناوی دكتور قاسملوو گیراوە.

سەحنە

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری سەحنە لەشوێنە گشتییەكان پوستێری رێبەری كوردیان بڵاو كردۆتەوە و لە هێندی شوێنی شاریش دروشم نووسراوە.


مەریوان

لەبەشێكی بەرچاو لەشاری مەریوان دروشمی پێوەندیدار بە٢٢‌ی پووشپەڕ نووسراوە و بەسەدان تراكت و وێنەی دكتور قاسملووش بڵاو كراوەتەوە.

مووسكی ٢، دەبیرستانی نسا‌و، تەپەی مووسك، دارسیران٢، ئاموزشگای رانندگی و هەروەها گوندەكانی نێ‌و حەسەن ئاوا ئەو شوێن و ئاوایانەی سەر بەمەریوان بوون كە بەپوستێری ٢٢‌ی پووشپەڕ رازێندرابوونەوە.
پاوە
چالاكیی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ لەشاری پاوە لەلایەن ئەندامانی یەكیەتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێرانەوە بەشێوەی بەربڵاو بەڕێوە چووە و ئەو شوێنانەی كاری تەبلیغی تێدا كراوە بریتین بوون لە: پاركی كۆیمەكاڵ ‌و دەورووبەری، دەورووبەری بیمارستان

پیرانشار

لایەنگرانی و دۆستانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری پیرانشار چالاكیی تەبلیغیان بەڕێوە بردووە و رێزیان لەیادی دكتور قاسملوو گرتووە.

ترمینال، پاركی شار و دەورووبەری، زەرگەتەن، پاداشان، فرهنگیانی ١ و ٢ و ٣، كۆنە خان، جادەی سەردشت ـ پیرانشار، مەیدانی مامۆستا نالی، مەیدانی مامۆستا هێمن، مەیدانی مامۆستا هەژار، كەمەربەندی شار، شەقامی ١٦میتری، شەقامی٣٠ میتری، شەقامی سەید قوتب، شەقامی شەعبی، خانەی سازمانیەكان و شارەكی مەنگوڕان ئەو شوێنانەی شاری پیرانشار بوون كە چالاكیی تێیاندا بەڕێوە چووبوو.

هەر لەو پێوەندییەدا وێنەی شەهید دوكتور قاسملوو بڵاو كراوەتەوە و چەندین دروشمی وەكوو قاسملوو قاسملوو رێگات درێژەی هەیە، قاسملوو رێبەرێكی مرۆڤ دۆست و باشترین پاداش بۆ شەهیدان درێژەدانی رێگایانە لەشاری پیرانشار نووسرابوو.
کەنگاوەر

لەشاری کەنگاوەریش بە سەدان وێنەی شەهید دکتور قاسملوو بڵاو کراوەتەوە و لە دیوارەکانیش دروشم نووسراوە.

ئیلام

ئەندامانی حیزبی دێمۆكرات لەشاری ئیلامیش هاوچەشنی شارەكانی دیكەی كوردستان بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسینی دروشم لە شەقام و كۆڵانەكانی شاری ئیلام یادی دكتور قاسملووی رێبەرییان بەرز راگرت.

دەست و پێوەندییەكانی رێژیم لەشاری ئیلام دوای ئەوەی‌كە ئەو چالاكیانەیان بینی، پوستێر و نووسراوەكانیان لەسەر دیوارەكان لابرد.