کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرت/ ٨ کەس لە چالاکانی سیاسی ــ فەرهەنگیی کورد، ٣٠ ساڵ زیندانیان بۆ بڕاوەتەوە

18:45 - 7 رەشەمه 2712

کوردستان میدیا: لە ماوەی ٣٥ رۆژدا، ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ٥ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو، لەلایەن دەزگا قەزایی‌یەکانی ئێرانەوە بەسەر چالاکانی سیاسی ــ فەرهەنگیی کورد لە کوردستانی ئێراندا سەپاوە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەر لەو ماوەیەشدا واتە لەسەرەتای مانگی رێبەندانەوە هەتا رێکەوتی ٥‌ی رەشەمە ٢٥ هاووڵاتیی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و دۆسیەی بەشێکیان هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتە ناڕوونە.
ئەو ٣٠ ساڵ زیندانە بەسەر ٨ هاووڵاتیی کورددا سەپاوە و بەوتەی کەسانی ئاگادار ئەو هاووڵاتییانە لە کاتی دادگایی کردنیاندا لە بوونی پارێزەر (داواگر) بێبەری بوون و تەنانەت دادگایی کردنی بەشێکیان کەمتر لە ١٥ خولەکی خایاندووە.
هەر لەو پێوەندییەدا چالاکێکی خوێندکاریش بە ٥ میلیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دراوە و ٢ خوێندکاری دیکەش هەر لەو ماوەیەدا (٣٥ رۆژ) بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران دوور خراونەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە سێ‌چالاکی مەزهەبیی کوردیش کە کەسێکیان مامۆستای ئایینی بووە بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەتی و دەزگا قەزایی‌یەکان کراون.
ئەو هاووڵاتییانەی کە حوکمی زیندانی کردنیان بەسەردا سەپاوە، بۆ ماوەی دوو هەتا سێ‌مانگ لە گرتنگەکەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتدا لەژێر زەخت و گوشاردا بوون.