کوردستان میدیا: له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ٨ حاله‌تی پێشێلکاری مافی مرۆڤ به‌نسبه‌ت کۆڵبه‌ران و هاووڵاتییانی کورد له‌ناوچه‌کوردنشینه‌کانی ئێران‌دا روویداوه.
ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی هاووڵاتییانی کورد
له‌ماوه‌ی یەک حەفتەی رابردوودا ٥ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران کراون.
رۆژی چوارشه‌ممه‌رێكه‌وتی١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی له‌ره‌وتی خۆپیشاندانه‌کانی شاری مه‌ریوان، چالاکێکی خوێندکاری زانکۆی په‌یام نووری مه‌ریوان به‌ناوی \'\'وریا تاسه\'\' له‌لایه‌ن هێزه‌تایبه‌تییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و خوێندکارێکی دیکه‌ش به‌ناوی \'\'دانا لنج ئابادی\'\' بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات کرا.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا و رۆژێک پێش خۆپیشاندانه‌کانی شاری مه‌ریوان، هێزه‌ئه‌منییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ٢ هاووڵاتیی کوردیان به‌ناوه‌کانی \'\'که‌ژاڵ هوژەبری و هیوا هوژەبری\'\' ده‌ستبه‌سه‌ر کرد و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان گواستیانیانه‌وه.
پێشریش هاوسه‌ری \'\'که‌ژاڵ هوژه‌بری\'\'به‌هۆی چالاکی سیاسی ناچار به‌به‌جێ هێشتنی ئێران کرابوو.
له‌ره‌وتی دستبه‌سه‌رکردنه‌کاندا، رێکه‌وتی ١٢ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٢ی هه‌تاوی، هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی \'\'ئامانج په‌رویزی\'\' له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایه‌وه.
هەر لەو پێوەندییەدا رێکه‌وتی ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هەواڵی دەسبە‌سەرکرانی هاووڵاتییه‌کی کورد به‌ناوی \'\'په‌رویز عه‌لی‌ره‌زایی\'\' بڵاو بۆوه، ئه‌و هاووڵاتییه رێکه‌وتی ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیتلاعاتی ریژیمی ئێرانه‌وه‌دوای پشکنینی ماڵه‌که‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترابۆوه.
له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن هێزه‌ئه‌منییه‌کان و ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه و چالاکێكی خوێندکاریش له‌لایه‌ن هێزه‌تایبه‌تییه‌کانی رێژیمه‌وه‌ده‌ستبه‌سه‌ر کراون و خوێندکارێکی دیکه‌ش بانگێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعات کراوه.
به‌پێی ئاماری کوردستان میدیا له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ٦ هاووڵاتی کورد ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، که‌چاره‌نووس و شوێنی ده‌ستبه‌سه‌رکرانی چوار که‌سیان هه‌تا کاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته، نادیاره.
کوشتن و بریندارکردنی هاووڵاتییان و کۆڵبه‌رانی کورد
له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا ٣ هاووڵاتیی کورد به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌نیزامییه‌کانی رێژیمه‌وه، کوژراو و برینداربوون.
رێکه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٢ی هه‌تاوی به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ئه‌منییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه، کۆڵبه‌رێکی کوردی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ به‌ناوی \'\'بارزان سه‌لیم نه‌ژاد\'\' خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت، گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندیه‌دا و رێکه‌وتی ١٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ی کورد به‌ناوی \'\' ئاکۆ ئه‌حمه‌دپوور\'\' به‌هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێرانه‌وه‌له‌ئاوایی \'\'سویرو\'\'ی سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شت، به‌توندی بریندار بووه.
چەند رۆژ پێشتریش واتا رێکه‌وتی ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌کانی رێژیم له ژماره‌یه‌ک کۆڵبه‌رانی کوردی ناوچه‌ی \'\'ته‌رگه‌وه‌ڕ\'\'ی ئورومیه‌بریندار بوونی کۆڵبه‌رێکی به‌ناوی \'\'که‌ریم عه‌ره‌بی\'\' لێ که‌وتە‌وه.
به‌پێی دابه‌شکاری ناوچه‌کان، له‌ماوه‌ی حه‌فته‌ی رابردوودا دوو کۆلبه‌ری کورد له‌ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کوژراو و بریندار بوون و کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ش له‌ناوچه‌ی ئورومیه بریندار کراوه.
به‌پێی ئاماری ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی پاییزه‌وه هه‌تا ئێستا ١١ کۆڵبه‌ر و هاووڵاتیی کورد له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌کانه‌وه کوژراون و ١٩ی دیکه‌ش بریندار کراون.
راپۆرت/ ئه‌ژین شێخی