کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

راپۆرتێكی ئاماریی كوژران و بریندار بوونی كۆڵبەران لەناوچەكانی كوردستانی رۆژهەڵات

18:09 - 30 رەشەمه 2712

كوردستان میدیا: ناوەندی رۆژهەڵات بۆ توێژینەوەی كۆمەڵایەتیی بەپشت بەستن بە ئاماری ماڵپەڕی كوردستان میدیا شیكارێكی ئاماریی لەپێوەندیی كوژران و بریندار بوونی ئەو كۆڵبەر و كاسبكارانەی كە بەتەقەی هێزە نیزامییەكانی ئێران كوژراو بریندار بوون، خستە روو.
ئەو شیكاری ئامارییە تایبەت بە مانگەكانی( سەرماوەز، بەفرانبار، رێبەندان، رەشەمە)ی ساڵی ١٣٩١‌ی هەتاویین و لەنێو ئەو كوژراو بریندارانەدا هێندێ‌هاووڵاتیی هەن كە لە دەرەوەی سنوورەكانی كوردستان واتە لە جادەكان تەقەیان لێكراوە و ئەو ئامارە تەنیا لە رووی ژمارە و رێژییەوە لێكدانەوەی بۆ كراوە.
خشتەی (١)
ژمارەی كۆڵبەرانی كوژراو و بریندار دەخاتە روو


4125.jpg


لەو خشتەیەی سەرەوەدا ژمارەی كۆڵبەرانی كوژراو لە ماوەی چوار مانگدا (١٧) كەسە و رێژەی سەدییەكەشی دەكاتە(٥٣.١%) و ژمارەی كۆڵبەرانی بریندار(١٥)كەسە و رێژەی سەدییەكەشی دەكاتە(٤٦.٩%).

وێنەی (١)
ژمارەی كۆڵبەرانی كوژراو و بریندار دەخاتە روو

4118.jpg


خشتەی (٢)
كوژراو بریندارەكان بەپێی مانگەكان دەردەخات


4124.jpg


لەخشتەی سەرەوەدا ژمارەی كوژراو و بریندارن، لەمانگی سەرماوەزدا ٨ كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە ٢٥% و كۆژراو بریندارانی مانگی بەفرانبار ٩ كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە ٢٨.١% و ژمارەی كوژرا و بریندارانی مانگی رێبەندان ٩ كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە ٢٨.١% و رێژەی كوژرا و بریندارانی مانگی رەشەمە ٤ كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە ١٨.٨%.

وێنەی (٢)
كوژراو بریندارەكان بەپێی مانگەكان دەردەخات


4119.jpg


خشتەی (٣)
تەمەنی كوژراو بریندارەكان نیشان دەدات


4123.jpg


لەخشتەی سەرەوەدا بۆمان دەردەكەوی كە ئەو كوژرا و بریندارانی كە تەمەنیان ( ١٦، ١٧، ١٨، ٢٢، ٢٦، ٣٤، ٣٥، ٤٨ و ٥٠) ساڵە ژمارەی هەر یەكەیان (١ )كەسە و رێژەی سەدی هەر كامەیان( ٣.١%) و ئەوانەی تەمەنیان( ١٩) ساڵە ژمارەیان( ٢ )كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە (٦.٣%) و ئەوانەی كە تەمەنیان نەزانراوە ژمارەیان (٢١) كەسە و رێژەی سەدییەكەشی دەكاتە (٦٥.٦%).

خشتەی (٤)
دەرخەری ئەوەیە كە كوژراو بریندارەكان خەڵكی كام شاری كوردستانن


4122.jpg


لەم خشتەیەی سەرەوەدا بۆمان دەردەكەوێت كە كۆڵبەرانی كوژراو و برینداری خەڵكی سەردەشت و دەورووبەری ژمارەیان (٨) كەسە كە رێژەی سەدییەكەی دەكاتە (٢٥%)، ئەوانەی خەڵكی ناوچەكانی مەریوان و مەهاباد ژمارەی هەر كامیان (٥) كەسە و رێژەی سەدی هەر كامیشیان ( ١٥.٦%)، ئەوانەی خەڵكی بانەن ژمارەیان (٤) كەسە و رێژەی سەدییەكەیان(١٢.٥%)، ئەوانەی كە خەڵكی ناوچەكانی ماكۆ، سەڵماس و سەقزن ژمارەی هەر كامیان (٢) كەسە و رێژەی سەدییەكەی هەر كامەیان(٦.٣%)، ئەوانەی خەڵكی پیرانشارن ژمارەیان (٣)كەسە و رێژەی سەدییەكەیان (٩.٤%) و ئەوانەی خەڵكی كامیارانن ژمارەیان (١) كەسە و رێژەی سەدییەكەی(٣.١%).
خشتەی (٥)
شوێنی كوژران و برینداربووان دەردەخات


4121.jpg


لەم خشتەیەی سەرەوەدا بۆمان دەردەكەوێت كە كۆڵبەرانی كوژراو و بریندار لەناوچە سنورییەكانی سەردەشت ژمارەیان (٧)كەسە و رێژەی سەدیان (٢١.٩%)،كوژراو و بریندار لە ناوچەكانی مەهاباد، ماكۆ، بیجار و ئەندیمێشك ژمارەی هەركامیان (١)كەسە و رێژەی سەدییەكەشیان دەكاتە(٣.١%)، كوژراو و بریندارەكان لە ناوچە سنوورییەكانی مەریوان و بانە ژمارەی هەركامیان (٦)كەسە و رێژەی سەدی هەركامیان (١٨.٨%)، هاووڵاتیانی كوژراو بریندار لە جادەكانی تەورێز ژمارەیان (٢) كەسە و رێژەی سەدییەكەشی (٦.٣%) و ئەو كوژراو و بریندارانەی كە شوێن رووداوەكەیان نەزانراوە ژمارەیان (٧) كەسە و رێژەی سەدییەكەشی (٢١.٩%).


خشتەی (٦)
كوژراو برینداری هەر چوار مانگ دەخاتە روو


4120.jpg


لەم خشتەیەی سەرەوەدا بۆمان دەردەكەوێت كوژرا و برینداری مانگی سەرماوەز ژمارەیان (٨)كەسە كە (٧)كەسیان كوژراون كە رێژەی سەدیەكەی (٨٧.٥%) و(١) كەسیش برینداربووە، ژمارەی كوژرا و بریندارنی مانگی بەفرانبار (٩)كەسە كە (١) كەس كوژراوە و ریژەی سەدی (١١.١%) و(٨) كەسیان بریندارربوونە، كوژراو و برینداری مانگی رێبەندان ژمارەیان (٩) كەسە (٦)كەسیان كوژراوە و رێژەی سەدییەكەی (٦٦.٧%) و (٣)كەسیان بریندار بوونە و رێژەی سەدییەكەی (٣٣.٣%) و كوژراو بریندارانی مانگی رەشەمە ژمارەیان (٦)كەسە كە (٣)كەسیان كوژراون و رێژەی سەدییەكەی (٥٠%) و(٣) كەسیان بریندار بوونە و رێژەی سەدییەكەی (٥٠%).

خشتەی (٧)
كوژراو و بریندارانی شارەكانی كوردستان روون دەكاتەوە


4117.jpg


لەو خشتەیەدا كوژراو و بریندارنی ناوچەی سەردەشت ژمارەیان (٨)كەسە كە (٥)كەسیان كوژراون و رێژەی سەدییەكەی دەكاتە (٦٢,٥%) و (٣) كەسیشیان بریندار بووە، ژمارەی بریندارار بووانی ناوچەی مەریوان (٥)كەسە، كوژراو و برینداری ناوچەی بانە ژمارەیان (٤) كەسە (٣)كەسیان كوژراوە و رێژەی سەدییەكەی (٧٥.٥%) و (١)كەس بریندابووە، كوژراو و بریندارانی ناوچەی مەهاباد ژمارەیان (٥)كەسە كە (٣)كەسیان كوژراون، بریندار بووانی ناوچەی سەڵماس ژمارەیان (٢)كەسە، كوژراوانی ناوچەی پیرانشار ژمارەیان (٣) كەسە، (١)كەسیش لە ناوچەی كامیاران كوژراوە، (٢)كەسیش لە ناوچەی ماكۆ كوژراوە ولە ناوچەی سەقزیش (٢)كەس بریندار بوونە و كۆی گشتی هەمووی ئەوانە كوژراو (١٧)كەسە كەرێژەی سەدی (٥٣.١%) و برینداری هەموو شارەكانیش ژمارەیان (١٥) كەسە و رێژەی سەدیان (٤٦.٩%) یە .