کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتووچۆ لەناوچەی تیكاب زیاتر لە ٢٥ قوربانیی لێكەوتەوە

15:26 - 12 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێكی جۆری مینی‌بۆس لەناوچەی تیكاب ٦ هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەست‌دا و زیاتر لە ٢٠كەسیش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ١١ی گەلاوێژ ماشێنێكی جۆری مینی‌بۆس كە هەڵگری ژمارەیەكی زۆر موسافیر بوو لە نزیك رێگای ئاقدەڕێ‌هەڵكەوتوو لەدەورووبەری كانگای زێڕی تیكاب وەرگەڕا و لەئەنجامدا ٦ هاووڵاتیی كورد كە سێیان ژن بوون، گیانیان لەدەست دا.


محەممەد ئیجلالی، مەحبووبە، پەروانە رەزایی، پەشمین ئیبراهیمی، عەبدولكەریم رەمەزانی و محەممەد ئەنۆشە ئەو شەش هاووڵاتییەن كە گیانیان لەدەست داوە.
هەر بە هۆی ئەو رووداوە زیاتر لە ٢٠ كەسیش بریندار بوون و ١٠ كەسیان بە هۆی خراپی باری تەندروستیان رەوانەی نەخۆشخانەكانی مەهاباد و ورمێ‌ كراون.


بەوتەی شایەتحاڵێك، هاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە چەندین جار پێوەندییان بە پۆلیسی ١١٠و فریاگوزاری ١١٥وە كرد، بەڵام ئەوان دوای ماوەیەكی زۆر ئامادەی شوێنی رووداوەكە بوون.