کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە رێگای مەریوان ــ سەوڵاوا، ٧ قوربانیی لێ کەوتەوە

17:43 - 23 پووشپەڕ 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لەگەڵ دوو مۆتۆر سیکلیت لە رێگای سەوڵاوا ــ مەریوان، ٥ هاووڵاتی گیانیان لە دەست دا و ٢ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئێوارەی رۆژی هەینی رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پرایس و دوو مۆتۆر سیکلیت لە رێگای سەوڵاوا ــ مەریوان لە نزیک سێ‌ڕێیانی بیەکەڕە ٥ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست دا و دوو هاووڵاتییش بە توندی بریندار بوون کە یەکێکیان لە حاڵی کۆما دایە.

لەم رووداوەدا ٤ سەرنشینی مۆتۆر سیکلیتەکە بە ناوەکانی \'\'سوهەیب باتش کوڕی عەلی، زانا رەحمانی کوڕی یووسف، سەلاح وەیسی تەمەن ٢٠ ساڵ و هادی رەسایی کوڕی ئەبووبەکر تەمەن ١٨ ساڵ\'\' گیانیان لە دەست داوە.

هەروەها سەرنشینێکی پرایدەکە بەناوی \'\'کوبرا حوسێنی\'\' تەمەن ٤٧ ساڵ و کچی \'\'سەید جەلال حوسێنی\'\' خەڵکی گوندی \'\'بۆڕیەر\'\' گیانی لە دەست داوە.

رێگا و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد لە ئێراندا لە هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوەکانی هاتوچۆ دێنە ئەژمار.