کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ لە مەهاباد/ ناستانداردیی رێگاکانی کوردستان مەترسییەک بۆسەر ژیانی هاووڵاتییان

17:03 - 28 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ لە جاددەکانی کوردستانی ئێران، ئەم جارە جاددەی پەسوێ ــ مەهاباد بووبە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبیلێک و لە ئەنجامدا ئەندامانی بنەماڵەیەکی کورد کوژران و بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٥ی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی، ئۆتۆمبیلێکی جۆری سواری بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە شوێنێک بەناوی سەری میدانان لە جاددەی پەسوێ ــ مەهاباد بەهۆی ناستانداردیی رێگاوبان وەرگەڕا و لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا چەندین کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک کوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا یەکێک لە کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرەکانی ناوچەی مەهاباد بە ناوی خەلیل کاکەمەمی گیانی لە دەست دا و هەروەها هاوسەر و یەکێک لە منداڵەکانی ناوبراوش بریندار بوون.