کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رووداوی هاتوچۆ، لە پارێزگای کوردستان ٢٢% زیادی کردووە

19:56 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: بەرپرسی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای کوردستان رایگەیاندووە، بریندار بوون بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای کوردستان زیادی کردووە.
لە ٩ مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لە بەراورد لەگەڵ ٩ مانگی وێکچووی ساڵی رابردوودا، بریندار بوون بەهۆی رووداوی هاتوچۆ لەسەدا ٢٢ زیادی کردووە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری رەمەزان نادرییەوە بڵاوی کردەوە، مەترسیدار بوونی رێگاکان، رێژەی رووداوی هاتوچۆی لەم پارێزگایەدا زیاد کردووە.
ئەمە لەحاڵێکدایە کە پێڕانەگەیشتن بە جادەکانی کوردستان و ستاندارد نەبوونی رێگا و بانەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی رووداوی هاتوچۆن.
لەلایەکی دیکەوە ستاندارد نەبوونی ماشێنەکانێش کاریگەرییان لەسەر چوونە سەری رێژەی رووداوەکانی هاتوچۆ هەیە.