کوردستان میدیا: بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە شنۆ سەربە پارێزگای ئورمیە، هیچ رێوشوێنیک لەمەڕ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاکە مەترسیدارەکان بە شێوەیەکی تەندروست ناگرنە بەر.
هەواڵدەرییەکانی پارێزگای ئورمیە بڵاویان کردەوە، زبڵە مەترسیدارەکان لە شاری شنۆ لە سروشتی دەوروبەردا فرێ دەدرێن و بەرپرسانی پێوەندیداری رێژیم هیچ هەوڵێک لەمەڕ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە ژینگەیییە نادەن.
زبڵە تایبەتییەکانی نەخۆشخانەکان، ناوەندە دەرمانییەکان و کارگە پیشەیییەکان پێویستە بە شێویەکی ستاندارد لە شوێنێکی پارێزراو و دوور لە بوونی هەر جۆرە گیانلەبەرەێک، بڕژیندێن و چاڵ بکرێن.
بە پێچەوانەوە زبڵەکان لە شاری شنۆ وەکوو فریشقە، سورۆم و پانسمان و پەمە بە شێوەیەکی مەترسیدار لە سروشتی گوندی گردکشانە فڕێ دەردێن و هیچ لایەنێکی رێژیمی ئێران خۆی بە بەرپرسیار نازانێت.
رژاندنی نائوسوولی و ناستانداردی زبڵەکان لە شنۆ و دەوروبەری، بۆنیکی پیس و ناخۆش کە ئازاری هاووڵاتییانیش دەدا، لێ کەوتووەتەوە.