![](/weney-mallperr/11037.jpg)
کوردستان میدیا: لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، رووداوی هاتوچۆ لە جاددە و رێگە و بانەکانی ئێراندا، گیانی زیاتر لە ٧ هەزار هاووڵاتیی ستاندووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا و بە پشتبەستن بە راپۆرتی ماڵپەڕی رێکخراوی پزیشکیی یاسایی ئێران، رووداوی هاتوچۆ لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە جاددەکانی ئێران گیانی ٧ هەزار و ٤٨٩ هاووڵاتی ستاندووە.
ئاماری رێکخراوی پزیشکیی یاسایی رێژیمی ئێران دەرخەری ئەوەیە کە لەم ماوەیەدا ٥ هەزار و ٧٧٩ پیاو و هەروەها یەک هەزار ژن بە روداووی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە.
بەپێی ئامارە فەرمییەکان بەهۆی ناستانداری رێگەوبانەکان و پەرتووکاوبوونی ماشێنەکان لە ئێراندا، ساڵانە نێوان ٢٠ هەتا ٣٠ هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لە دەست دەدەن.
هەر لەم پێوەندییەدا، رووداوی هاتوچۆ لە ٥ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا نزیک بە ٢ هەزار و ٢٠٠ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای سـنە بریندار و هەروەها ١٥٠ کەسی دیکەش گیانیان لە دەست داوە.
هاتوچۆی ماشینە بارهەڵگرەکان و نەوت کێشەکان لە جاددەکانی مەریوان، سنە، کامیاران و کرماشان بووەتە هۆی ئەوە کە دۆخی ئەو رێگەوبانانە خراپ بێت و هەروەها لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا ئەو رێگەوبانانە نۆژەن نەکراونەتەوە و ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر زیادبوونی رێژەی رووداوە جاددەییەکان هەبووە.