کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە مەریوان و ئورمیە، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری مەریوان بە مەبەستی بەرز راگرتنی ٢٦ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان، رێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز لەسەر بەرزایییەکانی چیای\'\'شەڕگا\'\' هەڵکەوتوو لە گوندی \'\'نێ\'\' ئاگریان کردەوە.
هەر لە هەمان رۆژدا لە ناوچەکانی \'\'دۆڵ\'\' و \'\'باراندۆز\'\'ی سەربە ناوچەی ئورمیە، تراکتی تایبەت بە ٢٦ی سەرماوەز و وێنەی رێبەرانی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو و دوکتور سادق شەرەفکەندی لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بڵاوکرانەوە.
ئەو شوێنانە کە چالاکییان تێدا بەڕێوەچوو، بریتین لە:
گوندی رەشەکان، دەوروبەری پاسگای ژاندارمێریی رەشەکان، گوندەکانی بارباڕوو، حەسەن ئاوا، نایبین، ئاغجەقەڵا، بەرانبەری ئەلقیان، جاددەی ئورمیە ــ مەهاباد، پۆلیسڕای ئورمیە بۆ مەهاباد.