کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە سویس بەرز راگیرا

17:40 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: یادی شەهیدانی کوردستان لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و پارتی سوسیالیستی کوردستان لە وڵاتی سویس بەرز راگیرا
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە خوێندنی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد و دواتر پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی سویس لەلایەن \'\'فەوزیە پەریسان\'\' بەرپرسی کۆمیتەی پارتی سوسیالیستی کوردستانەوە خوێندرایەوە.
پاشان پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی سویس لەلایەن شۆڕش ئەحمەد حەمزە\'\'ەوە پێشکەش کرا و دوابە دوای ئەوەش \'\'رەحیم محەممەدی\'\' وتارێکی لەسەر دۆخی ئێستا و داهاتووی کوردستان و نەتەوەی کورد، کەسایەتیی مەعنەویی شەهید، شوناس و ناسنامەی شەهید وەکوو سیمبۆلی ئازادی و هەروەها کەسایەتیی پێشەوا قازی محەممەد پێشکەش کرد.