کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی لە شاری ئیسكیلستونا لەوڵاتی سوید بەڕێوە چوو

16:35 - 11 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات، یەكیەتیی كوردان و یەكیەتی ژنانی دێمۆكرات لە شاری ئیسكیلستونا جێژنی نەتەوەیی نەوروز و سەری ساڵی كوردییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتا رێوڕەسمەكە بەسروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەكیك بێ‌دەنگی بۆ گیانی پاكی شەهیدانی حیزب و گەل دەستی پێكرد، پاشان حەبیب بەهرامی بەرپرسی كۆمیتەی حیزبی دێمۆكرات لە ئیسكیلستونا پەیامی ئەو كۆمیتەیەی پێشكەش كرد.
لە برگەیەكی دیكەدا عەزیز سەفەری و عەبدوڵڵا پوشێشوان بە وتنی گورانی رێوڕەسمەكەیان زیاتر رازاندەوە.
رێكخراوی ناوەندی یەكیەتی لاوانی سوسیال دێمۆكراتی سوید و ریكخراوی ئا بی اف بەشداریی رێوڕەسمەكە بوون.