کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی ٢ی رێبەندان لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوەچوو

15:00 - 5 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، پاش نیوەڕۆی رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان ٦٨ەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە ئامادەبوونی کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
لە بەشی یەکەمی ئەو رێوڕەسمەدا تاهیرکەسیلی ئەندامی کۆمیتە ناوەندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی ناوەندی ناوەندی ١ی کوردستانی بەو بۆنەوە پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا سروودێک لەژێر ناوی هاتەوە ٢ی رێبەندان، لەلایەن کۆڕی مووزیکی ناوەندی ١ی کوردستانەوە پێشکەش کرا.
پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ١ی کوردستان، لەلایەن بەهار رۆستەمی ئەندامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا شانۆیەک لەلایەن رەفیق میری\'\'یەوە نمایش کرا و دوابەدوای ئەوەش شێعرێک لەلایەن ناصح خاکییەوە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا گۆرانییەکی فولکلۆر لەلایەن سەعید باغییەوە خوێندرا.
پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەکانی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کەمپی قوشتەپە لەلایەن عوسمان کەرەمییەوە خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش شێعرێک لەلایەن زریوە خاکییەوە پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.