کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە ئێسکیلستۆنای وڵاتی سوێد بەڕێوە دەچێت

15:23 - 25 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ ٦٩مین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ئێسکیلستۆنای وڵاتی سوێد بەڕێوە دەچێت.

بەپیی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئێسیلستۆنای بە هاوکاریی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران و ناوەندی یەکیەتیی کوردان لەو شارە بەڕێوە دەچێت.
شوێنکات: Gökstensgatan 4, Torshälla کاتژمێر ١٧:٠٠ هەتا ٠٠:٠٠
رێکەوت: ٢٣ی ئووتی ٢٠١٤ بەرانبەر بە ١ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی