کوردستان میدیا: بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ٢٤ـەمین ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە وڵاتی نۆروێژ رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
به پێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستانمیدیا، ئەم رێوڕەسمە رۆژی یەکشەممە ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، لەلایەن کۆمیتەکانی ئۆسلۆ و رۆمەریکە و بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو به خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی ئەی رەقیب دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی گشتی لە لایەن عەزیم ئەلیاسی ئەندامی کۆمیتەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی یەکیەتییەکانی لاوان، ژنان، خوێندکاران و کۆمەڵەی کولتووری لە لایەن تاهێر اسماعیلپوورەوە پێشکەش کرا.
لەم رێوڕەسمەدا سمینارێکیش پێکهاتبوو که لە بەشی یەکەمی ئەو سێمینارەدا سەلاح مەجیدپوور بابەتێکی سەبارەت بە هزر و تێڕوانینی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەم رێوڕەسمەدا سروودێک لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا.
بڕگەی دووهەمی سمینارەکە تەرخان کرابوو بۆ عەلی مونەزەمی بەرپرسی یەکیەتیی خوێندکاران لە دەرەوەی وڵات که تێیدا باسێکی سەبارەت بە کاریزما بوونی دکتور قاسملوو پێشکەش کرد.
لەم رێوڕەسمەدا چەند شێعر و پەخشان لە لایەن، سمکۆ بێکەس، رامیار فەتحی و زاهید مورادیانەـەوە پێشکەش کران.