کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٨ مارس لە سارپسبۆرگی نوروێژ بەڕێوەچوو

14:40 - 22 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن رێوڕەسمێک بە بەشداریی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سارپسبۆرگ بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆستفۆڵد، بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، رێکەوتی ١٧ی رەشەمە رێوڕەسمێکی لە شاری سارپسبۆرگی وڵاتی نوروێژ بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
لەو رێوڕەسمەدا پەیامی ئەم لایەنانە بەبۆنەی ٨ی مارسەوە خوێندرایەوە:

ــ پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆتسفۆڵد لەلایەن گوڵەباخ فەتاحی

ــ پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ لەلایەن سمایل عەلی‌پوور

ــ پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان لە ناوچەی ئۆستفۆڵد لەلایەن هەوری غەریب

ــ پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆمیتەی ئۆستفۆلد لەلایەن سوورینا مەحموودی

ــ پەیامی کۆمیتەی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە ئۆستفۆڵ لەلایەن کەژاڵ کای

ــ پەیامی کۆمەڵەی کولتووری یەکیەتی لە ئۆستفۆڵد لەلایەن سالار شوانی

ــ پەیامی پارتی دێموکرات کوردستان

ــ برووسکەی رێکخراوی ژنی کورد

ــ برووسکەی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ئۆستفۆڵد

رێوڕەسمەکە بە شاریی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێ هات.