کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٨ مارس لە شاری لیل‌لەسترۆمی نوروێژ بەڕێوەچوو

15:54 - 22 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٨ی مارس رۆژی نێونەتەوەیی ژنان لەلایەن رێکخراوی فرەکولتووریی ژنانەوە لە شارەوانیی شێسمۆ لە شاری لیل‌لەسترۆم لە وڵاتی نوروێژ بەڕێوەچوو.

بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، لە ناوەندی کولتووریی شاری لیل‌لەسترۆم رێوڕەسمی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن بە بەشداریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.

لەو رێوڕەسمەدا چەندین وتاری تایبەت بە رۆژی ژنان و مافەکانی ژنان و هەروەها پەیامی پیرۆزبایی کۆمیتەی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە رۆمەریکە خوێندرایەوە.