کوردستان میدیا: رێوڕەسێک بۆ رێزگرتن لە یادی دوکتو قاسملوو و هاوڕێیانی لە لایەن کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ـ سوید و بە بەشداری حیزب، رێکخراو و کەسایەتییە سیاسییەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.
به پێی راپوڕتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که‌به‌خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب له‌لایه‌ن گرووپی سرودی یه‌کێتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌سوید و خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌شه‌هیدانی وییه‌ن و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سوید له‌لایه‌ن مسته‌فا زارعی به‌رپرسی کۆمیته‌وه خوێندرایه‌وه.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا، په‌یامی کۆمیته‌ی هاوکاری هێزه سیاسیه‌کانی کورد و کوردستانی له‌سوید له‌لایه‌ن عه‌تا بانه‌یی، په‌یامی فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له‌لایه‌ن پڕشنگ توانا و په‌یامی هاوبه‌شی یه‌کیه‌تییه‌کانی کوردان، لاوان، ژنان و خوێندکاران له‌لایه‌ن مه‌ستووره سوڵتانیــەوە خوێندرانه‌وه.
لەم رێوڕەسمەدا سمینارێکیش پێکهاتبوو که چەندین لایەن و کەسایەتیی سیاسی تێیدا باسکانی خۆیانیان پێشکەش کرد.
لەم سمینارە‌دا محه‌ممه‌د مۆهته‌دی، چالاکی سیاسی و دۆستی دێرینی حیزبی دێمۆکرات و دکتور قاسملوو وته‌کانی پێشکه‌ش کرد. ناوبراو له‌وته‌کانی خۆی‌دا ئاماژه‌ی به ره‌وشی ئه‌وکات و هه‌ڵوێسته‌دروسته‌کانی دوکتور قاسملوو کرد.
پاشان ئیدریس ئه‌حمه‌دی، لێکۆڵه‌ر و مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له‌زانکۆ، وتارێکی سه‌باره‌ت به دوکتور قاسملوو و خوێندنه‌وه‌ی دروستی له کەشی سیاسی ئەو سەردەمە پێشکه‌ش کرد.
له‌درێژه‌ی سیمیناره‌که‌دا، فرێدریک ماڵم، ئه‌ندامی پارلمانی سوید له‌لایه‌ن حیزبی گه‌ل و نوێنه‌ری تۆڕی کوردیی پارلمان، وتارێکی له‌سه‌ر ره‌وشی کوردستان بە تایبەتی کوردستانی ئێران و سووریه پێشکەش کرد.
پاشان په‌یامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ له‌لایه‌ن حاجی که‌ریمـەوە خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها محه‌ممه‌د زه‌ینه‌دینی، ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی به‌لووچستان وتارێکی کورتی له‌سه‌ر ره‌وشی به‌لووچستان پێشکه‌شی به‌شداربووان کرد.
له‌کۆتایی ئه‌م سمیناره، ناسر بۆله‌یده‌یی، ئه‌ندامی رێبه‌رایه‌تی پارتی گه‌لی به‌لووچستان و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فێدراڵ، باسێکی سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م کێشه‌یه پێشکه‌ش کرد.
زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه‌کان برووسکه‌و په‌یامیان پیشکەش بە سیمینارەکە کردبوو که‌بریتین له:
ـ نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌سوید
ـ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان ـ سوید
ـ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
ـ رێکخراو‌ی فیداییانی خه‌ڵکی ئێران – ئه‌کسه‌ریه‌ت
ـ پارتی سوسیالیستی کوردستان
ـ حیزبی شیوعی کوردستان
ـ ئەنجومەنی نیشتیمانیی کورد لە سوریە
ـ پارتی دێموکراتی کوردستان سوریە
ـ ئەنجومەنی گۆڕان لە سوید
ـ حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
ـ کانوونی پردیوه‌ر یارسان له‌سوید
ـ کۆمەڵگای ئاشتی و گەشە پێدانی کوردستان capk
ـ یەکیەتیی ژنانی کوردستان لە سوید
ـ پارتی دێموکراتی باکوور
ـ کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه‌دێرینه‌کانی کوردستان
ئەو ده‌زگا راگه‌یەندنانەی کە لەم سمینارە‌دا بوون: تیشک تی‌ڤی، کوردستان تی‌ڤی، رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، رادیۆ زایه‌ڵه، ماڵپه‌ڕی پێشمه‌رگه‌کان و ماڵپه‌ڕی خاکه‌لێوه.