کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ١٠ی خاکەلێوە لە شاری فالۆن بەڕێوەچوو

20:53 - 12 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: لە شاری فالۆنی وڵاتی سوێد، رێوڕەسمێک بۆ بەرز راگرتنی یادی شەهیدانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بەشداریی کۆمەڵێک لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە شاری \'\'فاڵون\'\'ی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی دەستی پێ کرد و دواتریش پەیامی کۆمیتەی حیزب لە شاری فالۆن لەلایەن \'\'جەلال کەریمی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا وەسیەتنامەی پێشەوا قازی محەممەد بە شێوەی دەنگ پێشکەش کرا و رێوڕەسمەکە بە دانی چەپکەگوڵ بە بنەماڵەی شەهیدان کۆتایی پێهات.