کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٢٤ی رەشەمە لە بنکەی سەرەکیی یەکیەتیی ژنان بەڕێوەچوو

19:23 - 24 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان ئێران لە بنکەی سەرەکیی ئەو یەکیەتییە رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٢٤ی رەشەمە، ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٤ی رەشەمە، رێوڕەسمێک بە بەشداریی مستەفا هیجری و ژمارەیەک لە ئەندامانی رێبەریی حیزبی دێموکرات، ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان، رێوڕەسمێک بەڕێوەچوو.
سەرەتای ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان و کورد دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڕۆژی دامەرانی ئەو یەکیەتییە لەلایەن \'\'رووناک فەتحی\'\' ئەندامی بەڕێوەوەرییەوە پێشکەش کرا.
دواتر سروودێک لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا و دوابەدوای ئەوەش پەیامی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران \'\'لەیلا محەممەدی\'\' ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی لاوانەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا گۆرانی‌بێژ بەیان سەلیمی گۆرانییەکی پێشکەش کرد و پاشان کورتەیەک لە ژیاننامەی \'\'مینا خانمی قازی\'\' لەلایەن \'\'هاجەر قادری\'\' ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکیەتیی ژنانەوە پێشکەش کرا.
دواتر پەیامی یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'نەرمین عوسمانی\'\' ئەندامی ئەو یەکیەتیی خوێندکارانەوە پێشکەش کرا.
پاشان خەڵاتی ساڵانەی \'\'مینا خانم\'\' کە هەموو ساڵێک لە رۆژی دامەزرانی یەکیەتیی ژناندا پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵ لەلایەن \'\'هێرۆ جەڵدیانی\'\' جێگری سکرتێری یەکیەتیی ژنانی دێموکراتەوە پێشکەش بە ٥ ئەندامی دێرینی یەکیەتیی ژنان کرا.
دواتر گۆرانییەک لەلایەن گۆرانی‌بێژ \'\'مەهتاب مەعرووفی\'\'یەوە پێشکەش کرا و رێوڕەسمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی بەشداران کۆتایی پێهات.