کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٨ی مارس لە شاری فاڵۆن بەڕێوەچوو

19:59 - 19 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن لە شاری فاڵۆنی وڵاتی سوێد بە بەشداریی نوێنەری ژمارەیەک رێکخراوی ئەو وڵاتە بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فالۆن بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردان، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٧ی رەشەمە رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی کوردان لەلایەن \'\'جەلال کەریمی\'\' بەرپرسی کۆمیتەی حیزبەوە خوێندرایەوە.
لەو رێوڕەسمەدا شاندیکی نوێنەری سوسیال دێموکراتەکانی سوێد و نوێنەری یەکیەتیی ژنانی سوسیال دێموکرات کە لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە بانگهێشت کرابوون، بەشدارییان کرد و هەرکام بە نۆرەی خۆیان قسەیان کرد.