کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵـڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە فالۆن بەڕێوەچوو

19:04 - 7 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە شاری فالۆن لەلایەن کۆمیتە حیزبی دێموکرات لەو شارە و بە هاوکاریی یەکیەتیی کوردان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری فالۆنی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ فالۆن و یەکیەتیی کوردان، لەلایەن \'\'جەلال کەریمی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەخشانێک لە وەسفی کۆماری کوردستاندا لەلایەن \'\'مەولوود ئازەر ئەفشان\'\'ەوە پێشکەش بە بەشدارانی رێوڕەسمەکە کرا.
رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە شاری فالۆن بە شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.