کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە سویس بەڕێوەچوو

16:11 - 7 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سویس، بەبۆنەی ٢ی رێبەندان رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان رۆژی شەممە رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە بەشداری ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشێکی بەر چاو لە کوردانی نیشتەجێی سویس بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ سویس، بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لەلایەن \'\'کامەران رەسوڵی\'\' بەرپرسی کۆمیتەوە پێشکەش کرا و دوا بە دوای ئەوە پەیامی کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، لەلایەن \'\'ئەحمەد شۆڕش ھەمزە\'\'وە خوێندرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'حەمید چووپانی\'\' بەرپرسی تەشکیلاتی کۆمیتەی حیزب لە وڵاتی سویس چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر نوێنەرانی ھێزە سیاسییەکانی بەشدار لە رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان، لەوحی رێزلێنانیان پێشکەش بە پێشمەرگە دێرینەکان کرد.
رێوڕەسمەکە بە گۆرانیی هونەرمەندان \'\'شێرکۆ مەریوانی و ئەرسەلان جودەت\'\' و شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێهات.


بەو بۆنەوە کۆمەڵێک برووسکەی پیرۆزبایی بە دەستی بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە گەیشتبوو کە ناوەکانیان بەم چەشنەیە:

ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

ــ یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان

ــ پارتی دێموکراتی کوردستان

ــ بزووتنەوەی گۆڕان

ــ کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ــ ناوەندی کۆردو ساید \'\'چاک\'\'

ــ کۆمەڵای ماڤی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ

ــ تەڤگەری دێموکراتی کوردستان

ــ سازمانی ئیتیحادی فیداییانی خەڵکی ئێران\'\'، سویس

ــ سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

ــ ناوەندی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ

ــ کۆمیتەی بەرگری لە خەباتی خەڵکی ئێران

ــ پارتی پێشڤەڕۆی کورد لە سوریە

ــ پارتی سوسیالیستی کوردستان