کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوەی ٣ی کوردستان بەڕێوەچوو

12:32 - 6 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: رێوڕەسمی ٢ی رێبەندان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە بەشداریی کادر و پێشمەرگەکانی حیزب و بنەماڵەکانیان و میوانان، بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٥ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی ناوەندی ٣ی کوردستان \'\'سەدیق دەرویشی\'\' ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی ناوەندی ٣، بەبۆنەوە چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر سروودێک لەژێر ناوی \'\'رێباز\'\' کە لەلایەن منداڵانی ناوەندی نێرگز سەربە بەشی پەروەردەی ناوەندی ٣ی کوردستان پێشکەش کرا و دوابە دوای ئەوەش پەخشانێک لەلایەن \'\'خالید پاریاد\'\'ەوە خوێندرایەوە.
پاشان مەقامێک لەلایەن هونەرمەند \'\'فەتاح سەبزەواری\'\'یەوە خوێندرا.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا، پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی ژنان و لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ٣ی کوردستان لەلایەن \'\'محەممەد رەسووڵی\'\'یەوە خوێندرایەوە.
دواتر سروودی \'\'رێبەندان\'\' کە لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ئامادە کرابوو، پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە گۆڕانیی هونەرمەند فەتاح سەبزەواری و شایی و گۆڤەندی بەشداران کۆتایی پێ هات.