کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی شەوی یەلدا لە ناوەندی ١ی کوردستان بەڕێوەچوو

13:57 - 2 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: شەوی یەلدا درێژترین شەوی ساڵ و ٨٣هەمین ساڵڤەگەڕی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوو لە ناوەندی ١ی کوردستان بەرز راگیرا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، رێوڕەسمی شەوی یەلدا، درێژترین شەوی ساڵ و شەوی لە دایک بوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو رێکەوتی ٣٠ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی لەلایەن بەشی پەروەردە و بە هاوکاریی کۆمیتەکانی لاوان و ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوەندی ١ی کوردستان بە بەشداریی ئەندامان، کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو.
سەرەتا \'\'عەلی کەس‌نەزانی\'\' بابەتێکی سەبارەت بە شەوی یەلدا و ژیاننامەی دوکتور قاسملوو پێشکەش کرد و دوابە دوای ئەوەش سەنا ئەمیری شێعرێکی بەوبۆنەوە خوێندەوە.
پاشان \'\'رامیار مورادی\'\' گۆرانییەکی پێشکەش بە بەشداران کرد و دواتریش \'\'مورتەزا موراد وەیسی\'\' بەخشانێکی بەبۆنەی شەوی یەلدا درێژترین شەوی ساڵ خوێندەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک لە بەشدارانی رێوڕەسمەکە بە گێڕانەوەی بیرەوەرییەکانیان و قسەی خۆش زیاتر ئەو رێوڕەسمەیان رازاندەوە.
خوێندنەوەی شێعر لەلایەن \'\'ناسح خاکی‌\'\'یەوە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەی پێکهێنابوو و دوابەدوای ئەوەش چەندین پارچە شێعر و گۆرانی لەلایەن \'\'دانیاڵ شامورادی، زانکۆ خاکی و ئەڤین عەلی‌ڕەمایی\'\'یەوە پێشکەش کران.
رێوڕەسمەکە بە شانۆیەکی کۆمیدی کۆتایی پێهات.