کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە لە شاری کارستادی وڵاتی سوێد بەڕێوەچوو

16:32 - 18 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کارلستادی سوێد، رێوڕەسمێکی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردستان بەڕێوەچوو.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ٦٧ەمین ساڵـڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد و هاوڕێکانی رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی خاکەلێوە، رێوڕەسمێک بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری کارلستادی وڵاتی سوێد لەلایەن کۆمیتەی حیزبەوە بەڕێوەچوو.
ئەو رێوڕەسمە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ‌دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و بەتایبەت پێشەوا قازی محەممەد دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'ئیبراهیم نادری\'\'یەوە خوێندرایەوە و پاشان پەیامی هاوبەشی کۆمیتەی یەکیەتییەکانی کوردان، ژنان و لاوان، لەلایەن \'\'ساڵح پاڵانی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
پاشان \'\'ئاسۆ زەند\'\' چەند وتەیەکی سەبارەت کۆماری کوردستان و کەسایەتیی پێشەوای نەمر قازی محەممەد و هەروەها رۆژی شەهیدانی کوردستان پێشکەش کرا و دواتریش پارچە شێعرێک لەلایەن \'\'محەممەد پاڵانی\'\'یەوە لە وەسفی ١٠ی خاکەلێوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو رێوڕەسمەدا \'\'حیدە حەمدی\'\' سەبارەت بە ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و پاشان ئیبراهیم لاجانی سەبارەت بە ١٠ی خاکەلێوە چەند باسێکی پێشکەش کرد.