کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢ی رێبەندان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو

20:58 - 2 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: جێژنی دووی رێبەندان لە رێوڕەسمێکدا لە شاری سلێمانی لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆز کرا.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢ی رێبەندانی ١٣٩٢ی هەتاوی رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
روێوڕەسمەکە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و هەروەها بەخێرهاتن کردنی میوانان لەلایەن \'\'محەممەد ساحیبی\'\' بەرپرسی پێوەندییەکانی حیزب لە شاری سلێمانی، دەستی پێ کرد.
پاشان بەڕێز مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٦٨ەمین ساڵڤەگەڕی دامەزرانی کۆماری کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.
دواتر سروودێک لەژێر ناوی \'\'ترۆپکی رزگاری\'\' لەلایەن کۆڕی مووزیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە خوێندرا و دوابەدوای ئەوەش شێعرێک لەژێر ناوی \'\'وشکە سەما\'\' لەلایەن \'\'ناهید حوسێنی\'\'یەوە پێشکەش کرا.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنی گۆرانی لەلایەن هونەمەندان \'\'غوڵام فاتحی و ئازاد مستەفا پوور\'\' و \'\'هونەرنەمایی سەنتەری لوڕ\'\' کۆتایی پێهات.