کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدکرانی د. شەرەفکەندی لە رۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوەچوو

15:34 - 1 رەزبەر 2713

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـــ رۆژهەڵاتی کانادا، بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، رێوڕەسمێکی بەڕێوەبرد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بەبۆنەی ٢١ـەمین ساڵڤەگەڕی شەهیدکرانی د. سەعید شەرەفکەندی و هاوڕێیانی بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری \'\'لەندەن\'\'ی رۆژهەڵاتی کانادا بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوایەتیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد.
پاشان پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ رۆژهەڵاتی کانادا، لەلایەن بەڕێز \'\'عومەر خزریان\'\'ـەوە خوێندرایەوە.
دواتر بەڕێز \'\'سەکینە جەوانمەرد\'\' ئەندامی بەڕێوەبەریی یەکییەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید چەندین بیرەوەریی لە د. سەعید گێڕایەوە.