کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێوڕەسمێکی شێعرخوێندنەوەی بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە لە زانینگەی پەیام نووری سنە بەڕێوەچوو

19:03 - 19 رەشەمه 2713

کوردستان میدیا: بنکەی کولتووری کۆمەڵایەتیی هاوڕێ هەورام، کۆڕە شێعرێکی خوێندکاریی لەژێر ناوی رۆحی پەپوولە لە زانینگەی پەیام نووری سنه بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی، کۆڕە شیعرێکی خوێندکاری لە زانینگەی پەیام نووری سنه بە شداریی خوێندکارانی ئەو زانینگەیە بەڕێوەچوو.
ئەو کۆڕە شێعرە بە پێشکەشکردنی بەرهەمەکانی شاعیرانی خوێندکاری وەکوو کەرەمی، نووری، سەرمەستی و هەروەها بەرهەمی میوانانی بەشداری وەکوو عەباس جەلیلیان، سروە لەحمی، میلاد ئەمانوڵڵاهی، ئارام فەتحی و شاهموحەممەدی بەڕێوەچوو.
هەروەها لەو رێوڕەسمەدا کۆمەڵێک شێعر لە وەسف و یادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بە شێوەزاری کەڵوڕی پێشکەش کران.