کوردستان میدیا: وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداو، رێژیمی ئێرانیان به ده‌ستێوره‌دان له کاروباری وڵاته‌کانیان مه‌حکووم کرد.
وه‌زیرانی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی شه‌ش وڵاتی عه‌ره‌بیی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداو و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا هیلاری کلینتۆن، له دانیشتنێکدا له په‌راوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رێژیمی ئێران له کاروباری ناوخۆی وڵاتانی عه‌ره‌بیی هه‌ڵکه‌وتوو له که‌نداو و هه‌روه‌ها پشتیوانیی ماڵی و نیزامیی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د مه‌حکووم کرد.
له‌م دانیشتنه‌دا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاوکاریی که‌نداو و وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، داوایان له رێژیمی ئێران کردووه که نۆرم و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌کان به فه‌رمی بناسێت.
به‌شدارانی ٦٧مین خولی دانیشتنی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌سه‌ر پێویستیی پاراستنی ته‌ناهیی که‌نداو و گه‌رووی هورموز پێداگری و هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران له‌مه‌ڕ داخستنی ئه‌و گه‌روویه مه‌حکووم کرد.