![](/weney-mallperr/2061.jpg)
کوردستان میدیا: سه‌ره‌ڕای ناته‌بایی وته‌کانی لێپرسراوانی رێژیمی ئێران، سه‌رچاوه‌یه‌ک له سپای پاسداران، باس له ناردنی سه‌دان که‌س له هێزی نیزامی بۆ سووریه ده‌کات.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌ی واڵ ستریت ژوورناڵ و له زاری سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانه‌وه، ئێران له‌مه‌ڕ پێشگیری له رووخانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌دان هێزی ره‌وانه‌ی دیمه‌شق کردووه.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته رێژیمی ئێران به ناردنی پاره و چه‌کوچۆڵ، هاریکاریی رێژیمی سووریه ده‌کات هه‌تا پێش به گه‌شه‌سه‌ندنی چالاکیی دژبه‌رانی بگرێت.
هه‌رچه‌نده لێپرسراوانی رێژیمی ئێران رایانگه‌یاندووه که‌له قه‌یرانی ئێستای سووریه‌دا ده‌ستێوه‌ردانێکیان نییه، به‌ڵام هێندێک فرمانده‌ی سپای پاسدارانی رێژیم، راشکاوانه باس له هاریکاری نیزامیی تاران له رێژیمی دیمه‌شق ده‌که‌ن.
هه‌رله‌م پێوه‌ندییه‌دا ئابنووش فرمانده‌یه‌کی سپای پاسداران له قه‌زوین رایگه‌یاندبوو: ئێمه ئه‌مڕۆ له باری نیزامی و فه‌رهه‌نگییه‌وه له سووریه له شه‌ڕ داین.
دژبه‌رانی رێژیمی سووریه و ئه‌مریکا به جاران په‌ڕژاونه‌ته سه‌ر ئه‌وه که رێژیمی ئێران، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سووریه له بواری سایبێری و سیخوڕییه‌وه په‌روه‌رده ده‌کات.
چاوه‌دێران ده‌ڵێن، بڕیاری ناردنی هێز له‌لایه‌ن ئیرانه‌وه بۆ سووریه له حاڵێکدا دراوه که دژبه‌رانی رێژیمی سووریه له شاره‌کانی دیمه‌شق و حه‌له‌ب هه‌ندێ سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا و چوار که‌س له لێپرسراوانی ئه‌منیه‌تیی ئه‌و رێژیمه له ته‌قینه‌وه‌ی رێکخراوی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی رێژیمی سووریه کوژران.