کوردستان میدیا: دوای تەقینەوەی خوێناویی شەوی هەینی رێکەوتی ٦ی خەرمانانی ١٣٩٤، کە لەپێتەختی وڵاتی بەحرەین رووی دا، بەرپرسانی ئەو وڵاتە رایانەگەیاند، مەوادی تەقینەوەی بەکارهاتوو لەو کردەوە تیرۆریستیییەدا لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە نێردراوە.
لەو تەقینەوەیەدا پۆلیسێک و حەوت کەسی دیکە بە توندی بریندار بوون.
وەزیری ئیتلاعاتی بەحرەین رایگەیاند: مەوادی تەقینەوەی بەکارهاتوو لەو هێرشە تیرۆریستییەدا لەگەڵ ئەو مەوادەی کە لەئێران هاتبوو و مانگی رابردوو لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە دەستی بەسەردا گیرابوو، وێکچوویەکی زۆریان هەیە.
وڵاتی بەحرەین سەرەتای مانگی گەلاوێژ بڵاوی کردبوویەوە، کە پلانێکی قاچاغی چەکوچۆڵ و مەوادی تەقینەوە لەئێران بۆ بەحرەینیان ئاشکرا و دوو کەسیان لەپێوەندی لەگەڵ ئەو پلانە دەستبەسەر کردووە.
ئەو ئیدعایەی بەرپرسانی وڵاتی بەحرەین لەکاتێک دایە کە چەند رۆژ پێش ئێستا ئەحمەد ئیبراهیمئەلمغەسەل هاوولاتیی عەرەبستانی سعوودی و فەرماندەی گوردانی حیزبوڵڵای حیجاز کە یەکێک لەتیرۆریستە نێودەوڵەتییەکان دەهاتە ئەژمار و لەئێران داڵدە درابوو، لەوڵاتی لوبنان دەستبەسەر کرا.
دەستێوەردانەکانی رێژیمی ئێران لەکاروباری وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام ناڕەزایەتی بەرپرسانی ئەو وڵاتانەی لێکەوتووەتەوە.