کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژیمی ئێران مەشقی نیزامی بە ٦٥٠٠ لاوی دژبەری دەوڵەتی یەمەن، دەکات

13:40 - 30 سەرماوەز 2712

کوردستان میدیا: یەکێک لە رێبەرانی بزووتنەوەی باشووری یەمەن رایگەیاند، زۆربەی رێبەرانی ئەو بزووتنەوەیە بە مەبەستی یارمەتی وەرگرتن سەردانی ئێرانیان کردووە.
محەممەد عەلی ئەحمەد بە هەواڵدەریی ئەلعەرەبیەی راگەیاندووە، رێژیمی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایه باشووری یەمەن بکاتە ناوچەیەکی ئاڵۆز بۆ تێکهەڵچوونی گرووپە چەکدارەکانی ئەو ناوچەیە.
ناوبراو هەروەها وتی: لێپرسروانی رێژیمی ئێران نە تەنیا یارمەتی بە حووسییەکانی یەمەن لە باکووری ئەو وڵاته دەکات، بەڵکوو هاریکاریی رێبەرانی بزووتنەوەی باشووریش دەکەن.
ئەم رێبەرەی بزووتنەوەی باشوور ئاشکراشی کردووە، رێژیمی ئێران داوای لە رێبەرانی ئەو بزووتنەوەیە کردووە هەتا ٦٥٠٠ لاو، لەو بەشە لە وڵاتی یەمەندا ئامووزش بدات.
عەلی ئەحمەدی بەرپرسی دەزگای تەناهیی نەتەوەیی یەمەن، پەڕژاوەتە سەر ئەوە کە سەنعا بەڵگەی روون و ئاشکرای لەمەڕ دەستێوەردانی رێژیمی ئێران لە وڵاتەکەی لەبەر دەست دایه.
ناوبراو وتی: هێزە ئەمنیەتییەکانی وڵاتەکەی ژمارەیەکیان لە پێوەندی لەگەڵ هاوکاریی رێژیمی ئێران لە یەمەن دەسبەسەر کردووە.
عەبد رەببە مەنسوور هادی، سەرکۆماری یەمەن پێشتر لە لێدوانێکدا هەواڵی دەستبەسەر کردنی ئەندامانی ٦ تۆڕی سیخوڕیی رێژیمی ئێرانی لە باشووری وڵاتەکەیدا بڵاو کردبووەوە.