کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رێژەی تەڵاق لە قوروە لەسەدا ٣٤ بەرزبوونەوەی پێوە دەبنیرێ

20:03 - 16 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: دابەزینی ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بەرزبوونەوەی تەڵاق، شارستانی قوروەشی گرتووەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەی رەوتی بەرزبوونەوەی تەڵاق و دابەزینی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش، ئاماری تەڵاق لە شارستانی قوروە لەسەدا ٣٤ زیادی کردووە.

لە ساڵی رابردوودا، ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە شارستانی قوروە لەگەڵ دابەزینی ١٢% بەرەوڕوو بووەوە.
لەم پێوەندییەدا، لە درێژەی رەوتی زیادبوونی ئاماری تەڵاق و دابەزینی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای سنەدا هەروا بەردەوامە و و هەنووکەش لە بەرامبەر پێکهێنانی ٥ ژیانی هاوبەش یەک حاڵەت تەڵاق لەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت.

لەو ماوەیەدا ٣ هەزار و ٤٠٠ حاڵەتی تەڵاق و ١٨ هەزار و ٥٠٠ ژیانی هاوبەشیش تۆمارکراوە.

بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان، لەم ماوەیەدا، ئاماری تەڵاقەیش بە بەراورد لەگەڵ ماوەی وێکچووی ساڵی رابردوو رووی لە زیادبوون کردووە.
ئامارەکان دەرخەری ئەوەن کە لە بەرامبەر پێكهێنانی ٥ ژیانی هاوبەشدا یەک تەڵاق لە پارێزگای سنەدا روو دەدات.

زیادبوونی تەڵاق و کەم بوونەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە پارێزگای سنەدا لە ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە درێژەی رەوتی بەرزبوونەوەی تەڵاق و کەم‌بوونەوەی پێکهێنانی ژیانی هاوبەش لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بەنیسبەت ساڵی ٩١دا بووە.

بە وتەی کارناسان، نەبوونی کار و سەرمایەگوزاری و دۆخی ناڵەباری ئابووری لە ئێران و بەتایبەت لە پارێزگای سنەدا، لە هۆکارە سەرکییەکانی دابەزینی ئاماری پێکهێنانی ژیانی هاوبەش و بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق ئەژمار دەکرێن.