کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

رەت‌کردنەوەی پێشنیارەکانی ئامریکا بۆ دانووستانە ناوکییەکان لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە و دوورەدیمەنی شکەستی دانووستانەکان

14:42 - 2 رەزبەر 2714

کوردستان میدیا: رێژیمی ئێران پێشنیاری داخستن یا گۆڕینی جۆری چالاکی ناوکی فۆردوو کە لەلایەن ئامریکاوە راگەیەندراوە رەتی کردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاسوشەیتێدپرێس و بە وتەی یەکێک لە دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان کە بە هۆی زانیاری ئەمنییەتی شوناسی بڵاو نەکراوەتەوە، گرووپی دانووستانکاری رێژیمی ئێران، پێشنیاری ئامریکا لە بواری دامەزراوە ژێرزەوینیەکانی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە فۆردووی رەت کردووەتەوە.

ئامریکا داوی لە رێژیمی ئێران کردوە کە بۆ درێژەی دانووستان و گەیشتن بە دەرەنجامێک، دەبێ رێژیمی ئێران بۆ داخران یا گۆڕینی جۆری چالاکی دامەزراوەی ناوکی فۆردوو، هەوڵ بگرێتە بەر.

رێژیمی ئێران پێشنیاری ئامریکا لە سەر داخران یا گۆڕینی جۆری چالاکی دامەزراوە ناوکییەکانی فۆردووی رەت کردووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە دانووستانەکان بەهیچ ئەنجامێک نەگات.

رێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ دانووستانە ناوکییەکان بۆ گرووپی دانووستانکار، چەند هێڵیکی سوور وەکوو لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی وزەی ناوکی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە جێگای وتووێژ نییە، هەموو گەمارۆ ئابوورییەکان دەبێت دوای رێککەوتن بە یەکجاری هەڵوەشێندرێنەوە، سەبارەت بە دەفرایەتیی (ظرفیت) پیتاندن کە رێژیمی ئێران لە قۆناغی یەکەمدا دەتوانی بیپارێزێت.

بە لەبەرچاو گرتنی کۆمەڵێک خاڵی وەک: تەنیا پێویسیتی ئێران مەرجی بەو رێژەیە مەرجە نەک شتێکی دیکە، ئاوی قورسی رێئاکتۆری ئەراک دەبێ وەکوو خۆی و بە دەست لێنەدراوی بمێنیتەوە و لەم دانوستانانەشدا بە هیچ شێوەیەک لایەنی بەرگریکارانەی ئێران لەبەرچاو ناگیرێت دیاری کراون.

دیپلۆماتە رۆژئاواییەکان لە سەر ئەو باوەڕەن کە بە سەرنج دان بە هێڵە سوورەکانی رێژیمی ئێران و قەبووڵ‌نەکردنی ئەو خاڵانە لەلایەن گرووپی ١+٥ ـەوە، رێککەوتنی ناوکی رێژیمی ئێران و ٦ وڵاتی زلهێز بە هیچ ئەنجامێک ناگات.