کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆرانبازێکی کورد پلەی دووهەمی کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی بە دەست هێنا

17:35 - 12 گەلاوێژ 2714

کوردستان میدیا: لە کێبڕکێیە نێودەوڵەتییەکانی جامی زیلکۆفسکیی لەهستان، زۆرانبازی کوردی کرماشانی پلەی دووهەمی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی کردەوە، رەزا ئەفزەڵی زۆرانبازی کوردی خەڵکی کرماشان لە کێشی ٧٤ کیلۆگرەمدا لە کیبڕکێیە نێودەوڵەتییەکان کەلە وڵاتی لەهستان بەڕێوەچوو، توانیی پلەی دووهەمی ئەو کێبڕکێیانە بە دەست بهێنیت.

ئەم زۆرانبازە کورد لە خولی یەکەم و دووهەم بە ریز بەسەر زۆرانبازانی وڵاتانی ئەفغانستان و سلۆڤاکی سەرکەوت و چووە نیوی کۆتایی ئەو کێبڕکێیانە و لەو قۆناغەشدا بە سەرکەوتن بەسەر زۆرانبازی بلارووسیدا، چووە قۆناغی کۆتایی.

رەزا ئەفزەڵی زۆرانبازی کوردی کرماشانی لە قۆناغی کۆتاییدا بەرەوڕووی زۆرانبازی کرماشانی بووەوە کەلە ئەنجامدا دۆڕا و میداڵی زیوی بۆ خۆی لەو کێبڕکێیانەدا مسۆگەر کرد.

سەرکەوتن و بە دەست هێنانی میداڵی رەنگاورەنگ لەلایەن وەرزشوانانی کوردەوە لە ئێراندا لە کاتێک دایە کە وەرزشوانان لەوپەڕی بێ ئیمکاناتی و بێ دەرەتانیدا راهێنان دەکەن و بەردەوام لەگەڵ بەرەوڕووی هەڕەشەی هێزەکانی رێژیم دەبنەوە.