کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆربەی گەڕەكەكانی شاری مەریوان گازی شارییان پچڕاوە

19:21 - 30 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: پچڕانی گازی زۆربەی گەڕەكەكانی شاری مەریوان نیگەرانی لای هاووڵاتیانی ئەو شارە درووست كردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گازی زۆربەی ماڵەكانی شاری مەریوان بچڕاوە و بەوتەی ژمارەیەك لە دانیشتوانی ئەو شارە، ئەو بێ‌ گازییە بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەحاڵی حازردا بە هاووڵاتیان راگەیندراوە كە پێویستە بۆ وەرگرتنی١٠٠ لیتر نەوت ناونووسی بكەن و بۆ ئەو نەوتەش لە هەر بنەماڵەیەك ٥٠ هەزار تمەن وەردەگرن.
لەلایەكی دیكەوە سەر لە بەیانی رێكەوتی ٢٩‌ی سەرماوەز هێزە ئینتزامییەكانی رێژیم لە چەندین گەڕەكی شاری مەریوان دەستیان بە كۆ كردنەوەی ماهوارە كردووە.
گەڕەكەكانی جادەی كەمەربەندی و مەیدانی شەبڕەنگ هەتا مەیدانی سەرباز ئەو شوێنانەن كەماهوارەی لێ‌ كۆ كراوەتەوە.