![](/weney-mallperr/9397.jpg)
کوردستان میدیا: وەزیری تەندروستی رێژیم رایگەیاند، نیوەی نەخۆشخانەکانی ئێران پرتووکاو وکۆنن و خزمەتگوازیی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی ئێران نالەبارە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، وەزیری تەندروستی رێژیم رایگەیاند، زۆربەی نەخۆشخانەکانی ئێران زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە درووستکردنیان تێپەڕ دەبێت و لە ئیمکاناتی پێویست بۆ خزمەتگوزاری بۆ نەخۆشییەکان بێبەشن.
نەبوونی خزمەتگوزاری لە نەخۆشخانەکان کێشەی بۆ هاووڵاتییان درووست کردووه.
هەروەها کێشەی ئاوەڕۆ و زبڵی نەخۆشخانەکان یەکێک لەو کێشانەیە کە بەرۆکی نەخۆشخانەکانی گرتووەتەوە.
لەحاڵێكدا كە هاووڵاتییانی ئێران بەدەست كەمیی نەخۆشخانە و نەبوونی پزیشك و كەلوپەلی پزیشكیەوە دەناڵێنن، رێژیمی ئێران سەرقاڵی دروستكردنی نەخۆشخانە لە وڵاتی عێراقە.
وەزیری تەندروستی رێژیمی ئێران سەبارەت بە ئەو پرسە جەختی کردەوە کە رێژیمی ئێران هەتا ئێستا چەندین پزیشكی بە مەبەستی چارەسەریی نەخۆشەكانی عێراق رەوانەی بەغدا و كەربەلا كردووە.