کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیاتر لە ٥٠%‌ی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاری دان

14:07 - 3 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: یەکێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای کار لە ئێران رایگەیاند، هەر بنەماڵەیەک کە داهاتی مانگانەی لە یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن کەمتر بێت، لە ژێر هێڵی هەژاری دایە.
بەپێی ئەو داهاتە کە بۆ هێڵی هەژاری لەلایەن ئەولیا عەلی بەیگییەوە راگەیەندراوە، لەحاڵی حازردا لە ئێران زیاتر لە ٥٠%‌ی خەڵکی ئێران لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین.
ئەولیا عەلی بەیگی وتیشی: ئەو داهاتە بۆ بنەماڵەیەکی ٤ کەسی لە نەزەر گیراوە و لەو باوەڕە دایە ئەو کەسانەی کە داهاتی کەمیان هەیە پێویستە لە دانی مالیات بە دەوڵەت چاوپۆشییان لێ بکرێ.
هەر لەو پێوەندییەدا ئەحمەد عەلەوی شارەزا لە بواری ئابووری وتی: قەیرانی ئابوورنی و هێڵی هەژاری لە ئێران چۆتە قوناغێکی هەستیارەوە و چارەسەر کردنی زۆر ئەستەمە.
عەلەوی ئاشکراشی کرد، دیاری کردنی یەک میلیۆن و ٥٠٠ هەزار تمەن داهاتی مانگانە بۆ بنەماڵەیەکی ٤ کەسی بە واتای بوونی نزیک بە ٦٠% هاووڵاتیی ئێرانی لەژێر هێڵی هەژاری دان.