کوردستان میدیا: بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمیە بە زیندانیانی سیاسیی کوردی ئەو گرتووخانەیان راگەیاندووە، کە نابێ جلوبەرگی کوردی لەبەرکەن و لەئەگەری پۆشێنی جلوبەرگی کوردی هەڵسوکەوتی توندیان لەگەڵ دەکرێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١١ی خەرمانانی ١٣٩٤، میرحەمید سەیدعەلوی بەرپرسی بەشی نێوخۆی زیندانی ئورمیە بە زیندانیانی سیاسیی کوردی راگەیاندووە کە زیندانیانی سیاسیی کورد لەزینداندا مافی پۆشینی لیباسی کوردیان نییە و لەئەگەری بەڕێوەنەبردنی ئەو بڕیارە لەگەڵ سزای توند بەرەوڕوو دەبنەوە.
دوای دەرکردنی ئەو بڕیارەی بەرپرسی رێژیم لەزیندانی ئورمیە یەکێک لەزیندانیانی سیاسیی بە هۆی پۆشینی لیباسی کوردی لەلایەن یەکێک لەمەئموورانی زیندانەوە لێپێچینەوەی لێکراوە.
ئەو بڕیارە ناڕەزایەتی زیندانیانی لێکەوتووەتەوە و رایانگەیاندووە کە بە هیچ جۆر ئەم بڕیارە قەبووڵ ناکەن.
بەرپرسانی رێژیمی ئێران لە زیندانەکان جیا لە ئەشکەنجە و ئازاری زیندانیانی سیاسی بە شێوەی جۆراوجۆر، تەنانەت مافی لەبەرکردنی جلوبەرگی نەتەوەیی خۆشیان پێ نادەن.
ئەو بڕیارە لەکاتێک دایە کە زیندانیانی سیاسی مافی تایبەتی خۆیان هەیە و دەبێ بەشێوەی یاسای زیندانی سیاسیی هەڵسووکەوتیان لەگەڵ بکرێت.