کوردستان میدیا: هەواڵ و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ١٥ زیندانیی سیاسیی کورد و ئێرانی لەسەر بڕیاری دەزگا ئەمنیەتیی ــ قەزاییەکانی رێژیمەوە دەستبەر و لەزیندانی سنەدا راگیراون.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ١٥ زیندانیی سیاسیی کورد و ئێرانی بە ناوەکانی سەعید سەنگسەر، جەهاندار محەممەدی، حەبیبوڵڵا لوتفی، بەختیار مێعماری، موتەلیب ئەحمەدیان، عومەر کەریمشەریف، هادی نەسیمپوور، موتەلیب خودایاری، فەرهاد لاهوری، هێمن مستەفایی، غوڵامڕەزا شوورموردای، رەئووف حەسەنی، رەزا ئەمجەدی، فەردین میرەکی و فەرزاد مورداینیا لە زیندانی سنە لە دەستبەسەری دانە و ماوەی حوکمەکانیان تێپەڕ دەکەن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەر ئەو زیندانیە سیاسیانە بڵاو کراونەتەوە، فەرهاد لاهووری لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی خەڵکی سنە بە تەمەنترین زیندانی سیاسیی کوردە کە لەزیندانی سنەدا راگیراوە.
لاهووری پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی و پێوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری رێژیمی ئێران بە ١٨ ساڵ زیندان محکووم کرا کە پاشان لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی بۆ ١٠سال زیندان گۆڕدرا.
سەعید سەنگسەر، عومەر کەریمشەریف، جەهاندارمحەممەدی، موتەلیب ئەحمەدیان، موتەلیب خودا یاری، فەرهاد لاهووری، هێمن مستەفایی، غوڵامڕەزا شوور مورادی، رەئوف حەسەنی، هەر کامیان بە زیاتر لە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کراون و هەنووکە ماوەی حوکمەکەیان تێپەڕ دەکەن.
لەو بارەیەوە هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆی ئەو ١٥ زیندانییە سەعید سەنگسەر، جەهاندار محەممەدی، بەختیار مێعماری و موتەلیب ئەحمەدیان بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و غوڵامڕەاز شوور مورادی، هێمن مستەفایی، فەرهاد لاهووری، موتەلیب خودا یاری و حەبیبووڵلا لوتفی بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیم دەستبەسەر کراون.
بەختیار مێعماری زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی مەریوان بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا بە دوو جار قساس و ئیعدام مەحکوم کراوە.
هەروەها ٣ کەس لەو زیندانییانە لە چالاکانی کرێکاری بوونە کە لەلایەن رێژیمەوە دەستبەسەر کراون.

خشتەی زیندانیانی سیاسیی زیندانی سنە