کوردستان میدیا: زیندانییه‌کی سیاسیی خه‌ڵکی پیرانشار، له زیندانی زاهیدان به هۆی پێڕانه‌گه‌یشتن به بارودۆخی جه‌سته‌یی، مانی له خواردن گرت.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵه‌یه که ماوه‌ی ٥ ساڵه به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی له زیندان دایه و ئه‌و زیندانییه سیاسییه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر داوای له به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان کرد که پێویستی به چاره‌سه‌ریی پزیشکی هه‌یه.
به‌رپرسانی زیندانی زاهیدان هیچ وڵامێکیان به داواکاری ئه‌و هاووڵاتییه کورده نه‌داوه و ئه‌ویش به ناچاری ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
هه‌واڵده‌ریی هرانا بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و مامۆستا خانه‌نشین کراوه دوابه‌داوی مانگرتنه‌که‌ی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم له زیندانی زاهیدان بردراوه‌ته زیندانی تاکهکهسێهوه.
محه‌ممه‌د ئه‌مین ئاگووشی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ، ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه ده‌سبه‌سه‌ر و ره‌وانه‌ی زیندانی شاری ورمێ کران.
دادگای قه‌زایی ( رێکخراوی قه‌زایی هێزه چه‌کداره‌کان)ی رێژیم ئه‌و هاووڵاتییه‌ی به ئیعدام حوکم دا، به‌ڵام دواتر حوکمه‌که‌ی کرا به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری.
ئه‌و مامۆستایه ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له نامه‌یه‌کدا رایگه‌یاندبوو، بارودۆخی جه‌سته‌یی ناله‌باره وئه‌گه‌ر به‌رپرسانی زیندان گرینگی به نه‌خۆشیم نه‌ده‌ن، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی مان له خواردن ده‌گرم.