کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەکی سیاسی لە زیندانی ئورمیە لە سێدارە درا

19:49 - 4 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: سزای سێدارە کە ٤ ساڵ پێش ئیستا بەسەر حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور داسەپابوو، ئەمڕۆ لە زیندانی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ لە سێدارە درا.
حوبیبوڵڵا گوڵپەری پوور رۆژی هەینی رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەر، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئورمیەوە بە مەبەستی ئیعدام کردن بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرابوو.
حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور ساڵی ١٣٦٣ لە شاری سنە لە دایک بووە و لە رێکەوتی ٥ی رەزبەری ١٣٨٨ هەتاوی لە کاتێکدا ویستوویەتی لە مەهابادەوە بەرەو ئورمیە بڕوات لەلایەن هێزەکانی حەفازەتی ئیتیلاعاتی سپای رێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابەوە تۆمەتی موحاربەی درایە پاڵ و لە ماوەی ئەم ٤ ساڵەدا لە زیندانەکانی مەهاباد، ئورمیە، سنە و سمنان دەسبەسەر بووەو ئەشکەنجەی جیسمی و رۆحی کراوە.
هەتا کاتی بڵاو بووەنەوەی ئەم هەواڵە تەرمی ناوبراو رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە و بەڵام لە سێدارەدانی لەلایەن بەرپرسانی زیندانی ئورمیەوە بە بنەماڵەکەی راگەیەنراوە.