کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زیندانییەكی سیاسیی كورد لە قوروە بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزرا

22:06 - 27 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: زیندانییەكی سیاسیی كورد بە بڕیاری لێپرسراوانی گرتووخانەی قوروە بۆ ژووری تاكەكەسی راگوێزرا.

حەیدەر رەشیدی ئەو هاووڵاتییە كوردەیە کە بە هۆی ئێعترازی بە باروودۆخی تەندرووستی و سكاڵە كردنی لەیەكێك لەلێپرسراوانی گرتووخانەی قوروە، بۆ زیندانی تاكەكەسی راگوێزراوە.

كەمپەینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی بڵاوی كردەوە، حەیدەر رەشیدی ماوەی چوار ساڵ لەمەوبەر بەتاوانی هاوكاری لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئێران بە شەش ساڵ زیندان حوكم درا.

ئەو زیندانییە سیاسیە ماوەی ساڵێك لەمەوبەر بۆ ماوەی ١٩رۆژ مانی لەخواردن گرت و لێپرسراوانی زیندانیش رەوانەی ژووری تاكەكەسییان كردبوو.