![](/weney-mallperr/3246.jpg)
کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێرشیان کردە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد و کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کردن.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١٣ی بەفرانبار کەلوپەلی کۆڵبەران و کاسبکارانی ئاوایی مێرگاسێی سەربە سەردەشت لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە زەوت کرا.
بەوتەی شایەتحاڵان باری ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانە تەنیا جلوبەرگ (تانەکۆرا) بووە.
چەند رۆژ لەمەوبەریش هێزە نیزامییەکان، لە ئاوایی بێژوێی سەربە ناوچەی ئالانی سەردەشت هێرشیان کردبووە سەر کۆڵبەر و کاسبکارانی کورد و کەلوپەلەکانیان لێ زەوت کردبوون.
هەر لەو پێوەندییەدا خەڵکی ئاوایی بێژوێی پەرچەکرداریان بەو هەوڵەی هێزەکانی رێژیم نیشان دابوو و کەلوپەلەکانیان لەو هێزانە ئەستاندبۆوە.