كوردستان میدیا: ماوەیەكە فەرمانداریی شاری مەریوان زەخت و گوشاری خستۆتە سەر دانیشتوانی ئاوایی بەرقەڵای ئەو شارە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، فەرمانداریی مەریوان بە دانیشتوانی گوندی بەرقەڵای راگەیاندووە دەبێ هەر چی زووتر ئەو گوندە چۆڵ بكەن، چۆنكە دەمانهەوێ لەوێ پادگانی نیزامیی دروست بكەین.
یەكێك لە دانیشتوانی ئاواییەكە بە ماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، درووست كردنی پادگانی نیزامیە بیانوویەك زیاتر نیە و رێژیم لە چۆڵ كردنی ئەو ئاواییە مەبەستی دیكەی هەیە.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: ئەو گوندە بەپێی بارودۆخی شوێنێكی مێژوویی بووە و لەبواری ئاسەواری مێژووییەوە زور دەوڵەمەندە و رێژیمیش دەێهەوێ ئەو ئاسەوارانە بەتاڵان ببات.
ئەو دانیشتوویەی ئاوایی بەرقەڵا ئەوەشی خستە روو، پێشتریش دەست و پێوەندییەكانی رێژیم ویستوویانە ئەو ئاسەوارانە بەتاڵان ببهن بەڵام دانیشتوانی ئاوایی هەوڵەكانیان پووچەڵ كردوونەتەوە.